بەرشەلۆنە ڤاڵدێزی لە راهێنەرایەتی لابرد

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ دووشەممە، راهێنەری تیپی دووەمی، ڤیکتۆر ڤاڵدێزی لە پۆستەکەی لابرد.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ هۆکاری لابردنی بۆ کێشەی نێوان ئەم راهێنەرەو کلایڤەرتی بەڕێوەبەری لاماسیا دەگەڕێتەوە.

بەرشەلۆنە راستەوخۆ دوای دوورخستنەوەی ڤاڵدێز، فرانک ئەرتیگای لە شوێنەکەی داناو لەمە بە دوا ئەو راهێنەرە شوێنی ڤاڵدێز دەگرێتەوە.
ڤالدێز لەگەڵ بەرشەلۆنە لە دوو یاری دۆڕاووە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی لاوان دژی یانەکانی دۆرتمۆندو ئینتەرمیلان.




PM:08:31:07/10/2019