لۆرێس تا کۆتایی ٢٠١٩ دووردەکەوێتەوە


یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دوورکەوتنەوەی گۆڵپارێزی فەرەنسی سەرەکی یانەکەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ راگەیاند.
لۆرێس لە یاری بەرامبەر بە یانەی برایتۆن دەستی شکاو و بەوهۆیەوە یانەکە نەشتەرگەری بۆ دەکات و دوورکەوتنەوەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ راگەیاندووە.
هەروەها بێجگە لە یانەی تۆتنهام ئەو گۆڵپارێزە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ دووردەکەوێتەوەو ناتوانێت ئامادە بێت.

لۆرێس گۆڵپارێزی سەرەکی تۆتنهام و هەڵبژاردەی فەرەنسایەو توانی وەکو کاپتن مۆندیالی ٢٠١٨ بۆ وڵاتەکەی بباتەوە.
 

 

 



PM:09:32:07/10/2019