سێکس ئەگەر لەبازنەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامنەدرا، ئەوا بیگومان دەبێتە مایەی هاتنە ئازاری چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و نەخۆشی دەروونی و جەستەیی، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر لەبازنە و تخوبی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت ئەوا سەرتاپای دەبێتە مایەی خۆش بەختی خێزان و حەسانەوەی کۆمەڵگە و بەدووربوون لە نەخۆشییە جەستەی و دەرونییەکان.
لێرەدا چەندین سوودی سێکسی شەرعی دەخەینەڕوو:
یەکەم: سێکسی شەرعی هۆڕمۆنی "ئەندرۆفین" لەخوێندا زیاد دەکات و بەختەوەری لە مرۆڤدا پتر دەکات.
دووەم: بەهۆی سێکسی شەرعییەوە هۆڕمۆنی "ئیسترۆجین" لە ئافرەتا پتر دەبێت و جوانی و تەندروستی زیاتر دەکات و ئەم هۆڕمۆنەش سوود بەخشە بۆ پێست و موو.
سێیەم: بەهۆی کرداری سێکسی شەرعی هەستکردن بەخۆشەویستی لەنێوان هاوسەران زیاتر دەبێت و بەمەش هەردوولا لەشساغتر دەبن.
چوارەم: کرداری سێکسی بەر لە نوستن خەوی مرۆڤ خۆش دەکات.
پێنجەم: کرداری سێکسی شەرعی کاریگەریەکی زۆری لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کێشە و گرفتەکانی هاوسەران هەیە.