ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی دەستپێکرد
ئەمشەو دووشەممە فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" چەند ڕۆژێکە دیاردەیەکی ناشرین دەبینرێت کە ئاڕاسەکردنی تیشکی لێزەرە لەو فڕۆکانە‌ی کەدەگەنە ئاسمانی سلێمانی، بەو هۆیەشەوە هەڵمەتێكمان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانە دەستپێكردووە كە ئەو کارە ئەنجام ئەدەن".
ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: كە هەر ئەمڕۆ هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ری له ئاگاداری نامه‌یه‌کدا که بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناردووه سکاڵای ئه‌و دیارده‌یان خستۆتەڕوو.
هاوکات ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد" فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانی ده‌ستپێکردووه له رێگه‌ی تیمه تایبه‌ته‌کانی به هێلیکۆپته‌ر و مه‌فره‌زەکانی تری بۆ گەڕان بەدوای ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن به‌و کاره نابەجێیانە و ده‌ستگیرکردنیان".
PM:11:18:07/10/2019