ئەوەی ماڵپەڕە رووسیەکە لەسەر دەستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە، ناڕاستە

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان هەواڵێکی ماڵپەڕی " سپۆنتیکی " رووسی بە درۆدەخەنەوە کە باس لە دەستپێکردنی هێرشی تورکیا دەکات بۆ سەر شاری گرێ سپی و مینبەج دەکات.

 

ئەو ماڵپەڕەی رووسیا بلآویکردەوە کە کەمێک پێش ئێستا هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، بەلآم میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کەو ئەو دوو ناوچەیە هێمنەو هیچ هێرشێکی تورکی هەستی پێناکرێت و شەڕڤانان لە پێگەکانی خۆیانن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە ئان و ساتدایە.

 



PM:11:59:07/10/2019