ژن و پیاوێک بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانیان لەدەست دا



قایمقامی قەزای خاڵس ڕایگەیاند" کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە ٨ ی تشرینی یەکەم، لە پارێزگای دیالە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک ئاگری گرتووە و بەو هۆیەوە ژن و پیاوێك گیانیان لەدەست داوە".  

عودەی خدران، قایمقامی قەزای (خاڵس)ی سەر بە پارێزگای دیالە ڕایدەگەیەنێت: رووداوەکە لە گەڕەكی "حوسەین"ی شاری خاڵس ڕووی داوە و ئەوە یەكەم رووداوی لەو شێوەیە ئەمساڵ لەو ناوچەیە تۆمار کراوە، هاوكات لە كاتی سووتانی ئەو ژن و پیاوەدا غازی ماڵەکەش كاریگەریی لەسەریان هەبووە. 










AM:09:12:08/10/2019