نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان



 بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٣٨ سەنت بەرزبوەتەوە، لە دوایین مامەڵەدا بە ٥٨.٧٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا سفر و پۆینت ٧ بەرزبوەتەوە.  

هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٣٣ سەنت بەرزبوەوە، بە ٥٣ دۆلارو سفرو پۆینت ٨ بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەکرا، واتا بەڕێژەی لەسەدا سفرو پۆینت ٦ بەرزبوەتەوە. 

خۆپیشاندانەکانی وڵاتانی عێراق و ئیکوادۆر، کە بەهۆی رەوشی ئابوری سەختەوە دەستیپێکردوە، ئەگەری راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئەو وڵاتانەی زیاترکرد، هەر ئەوەش بوەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا.
 


AM:10:09:08/10/2019