وێنە و ڤیدیۆ.. یارجان سەرنجی هەوادارەکانی ڕادەکێشێت



خانمە مۆدێلی ناسراو و شاجوانی سلێمانی، بە ستایلێکی زۆر جیاوازو سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێتەوە. 

شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی ٨ ی تشرینی یەکەم  نوێترین وێنە و ڤیدیۆکانی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی تەواو جیاواز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و سەرنجی هەندێک لە فانەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشیت. 

شنیار ئەحمەد ناسراو بە " یارجان " لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە، هاوکات لە ئێستادا یارجان بەفەڕمی کاندید کراوە بۆ شاجوانی ئاسیا. 
 


PM:12:16:08/10/2019