مەسعود بارزانی: زۆر نیگەرانین لەبارەی پەرەسەندنەکانی ئەم دوایەی رۆژئاوای کوردستان



ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ی تشرینی یەکەم سەرۆکی پارتی، مەسعود بارزانی سەبارەت بەو دۆخەی کە لەڕۆژئاوا دروست بووە لە تویتێکدا ڕایگەیاند"  لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی رۆژئاوای کوردستان نیگەرانین و هەوڵدەدەین خەڵکی رۆژئاوا نەبنە قوربانی هیچ کارەساتێکی دیکە".

بارزانی لە پەیامەکەیدا دەشڵیت: زۆر نیگەرانین لەبارەی پەرەسەندنەکانی ئەم دوایەی رۆژئاوای کوردستان، هەروەها بۆهێورکردنەوەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ چەند لایەنێک لە پەیوەندی داین. 

پەیامەکەی بارزانی لەکاتێکدایە کە شەوی رابردوو سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا دوای ئەوەی سەردانی بەغدای کرد گەیشتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕوونەدانی هیچ کارەساتێکی نوێ لەم بەشەی کوردستان کردووە. 




PM:01:15:08/10/2019