سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان بۆ ڕۆژئاوا داوا لە کورد دەکات لەهەر شوێنێک بن بڕژێنە سەر شەقامەکان
لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان ڕایگەیاند" بانگی ئێمە لە گەنجان، لە تەواوی گەلی کوردستانە، لەهەر شوێنێکین هەستنە سەر پێ و بەرخۆدان بکەن".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
بۆ ڕای گشتیی
بانگەوازی بەرخۆدان و هاوکاریی
ماوەیەکی درێژە دەوڵەتی تورکیا هێزە سەربازییەکانی لە سەر سنووری رۆژاوای کوردستان کۆکردۆتەوەو ئامادەکاریی هێرشێکی بەرفروان دەکات. نەک هەر تەنیا کۆکردنەوەی هێز، بەڵکو پەیتا پەیتا هەڕەشەکانی زیاتر ئەکات. هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییش لەم بەیانییەوە هەندێک لە هێزەکانی خۆیان لەسەر سنوورەکان کشاندۆتەوە. وا دەرئەکەوێ کە دەوڵەتی تورکیا لە ماوەیەکی کورتدا هێرش بکات.
هەتا ئێستا لەو هەرێمەوە هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر تورکیا. بەڕوەبەرایەتی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا هیچ هەڕەشەیەکی لە تورکیا نەکردووە. بەڵام دەوڵەتی تورکیا هەر لە سەرەتای شۆڕشی سوریاوە دوژمنایەتی ئەو خۆبەڕێوەبەرێتییە ئەکات. هاوکاری هێزە دژە کوردەکانی وەک داعش و ئەلنوسرەو هاوشێوەکانیانی کردو بەریدانە گیانی خەڵکی رۆژاوا. کاتێک ئەو هێزانە نەیانتوانی سەربکەون، ئینجا خۆی راستەوخۆ دەستی بەهێرش کرد. ئەو هێرشەی ئێستاش لە رۆژەڤدایە، درێژەی هەمان هێرشە بۆ سەر کۆبانێ و جەرابلوس و عەفرین.
دەوڵەتی تورکیا دژی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە. لەهەر شوێنێکی جیهان بێت، تورکیا ئەیەوێ دەستکەوتەکانی کوردان لەناو ببات. ئیتر هەموو قسەو بەهانەکانی تر بەتاڵن. نە ئاسایشی تورکیا کەوتۆتە بەر مەترسی و نە گەڕانەوەی ئاوارەکانیش خەمی تورکیایە. ئەو قسانە هەمووی پڕۆپاگەندەو بیانووی بێ بنەمان. راستییەکەی ئەوەیە کە تورکیا دوژمنی بەرژەوەندی کوردەو هێرش ئەکاتە سەر کوردو هاوکارەکانی.
ئێستا رۆژاوای کوردستان لەژێر هێڕشێکی گەورەدایە. هێزەکانی رۆژاوا وەک بەرخۆدانی کۆبانێ و عەفرین بەرخۆدان دەکەن. پێویستە هەر کوردێک، هەر کوردستانییەک، لەهەرشوێنێکی دنیادا بن، بە رۆحی سەفەربەری بە هەموو شێوازێکی چالاکیی، دژی ئەم هێرش وداگیرکارییەی تورکیا بەیەک دەنگ بوەستن. بەرخۆدان بکەن و خاوەندارێتی لە رۆژاوای کوردستان بکەن. ئەمڕۆ رۆژی بەرخۆدانە. جگە لەبەرخۆدان هیچ رێگایەکی تر نییە. بانگی ئێمە لە گەنجان، لە تەواوی گەلی کوردستانە. لەهەرشوێنیکن هەستنە سەرپێ و بەرخۆدان بکەن.
کشانەوەی هێزە هاوپەیمانەکان لەسەر سنوور، رێ لەبەردەم هێرشی توکیا دەکاتەوە. ئەوە بڕیارێکی ئەخلاقیی نییە. هێزەکانی رۆژاوا بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانەکان، شەڕێکی سەختیان لە دژی داعشی دوژمنی مرۆڤایەتی کرد. قوربانی زۆریان دا. ئەم هەڵوێستەی ئێستای هێزە هاوپەیمانەکان لەگەل پەیوەندی دۆستایەتی و هاوپایمانیی یەکناگرێتەوە. سەرەتا هێزە هاوپەیمانەکان و هەموو هێزە جیهانییەکان، نابێ لەبەرامبەر ئەم هێرشەی تورکیادا بێدەنگ و تەماشاکەر بن. ئێمە بانگ لە هێزە هاوپەیمانەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان. لە دنیای دیموکرات و پێشکەوتوو دەکەین، بەرامبەر ئەم هێرشانە راوەستن و گەلی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا بە تەنیا جێنەهێڵن.
هەروەها داوا لەهەموو کوردستانیان دەکەین کە لە نرخە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیان خاوەن دەرکەون و بە هەموو توانایان و بە هەموو شێوەیەک درێژە بە بەرخۆدان بدەن.
رۆژ رۆژی بەرخۆدانە
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ برۆکسل
PM:02:18:08/10/2019
ڕاگەیەندراو
کۆنگرەی گشتی نەتەوەی کوردستان
"فشار لەسەر دادگایکردنی ڕۆژنامەنووسێک دەکرێت"
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس یەکسەر دوای هەناسەدانی هەوای “ئازادی”: من “بەرگر”م دەوێت
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media