شەوی یەکشەممە لە واشنتن، کۆشکی سپی بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێزە ئەمریکییەکانی خۆیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکشێننەوە تاکوو ڕێگە بۆ هێزە تورکییەکان بکاتەوە، کوردەکان، کە ڕۆڵیکی سەرەکییان لە لەناوبردنی هێزەکانی داعشدا هەبوو، پێشبینی ئەم "خیانەت"ەی ترامپیان دەکرد، بەڵام هێشتا هیواخواز بوون کە بتوانن خۆیان لەم ڕۆژە لابدەن.
ترامپ لە لێدوانێکدا وتی "ڕاستە کوردەکان یارمەتیان داین لە شەڕکردندا، بەڵام ئەوان پارەیەکی زۆر و چەکیان دراوەتێ تاوەکوو ئەمە بکەن"، وەڵامەکەی ترامپ بۆ بارودۆخەکە زۆرێک لە ڕاوێژکارەکانی ئێستا و پێشووی کۆشکی سپی تووشی شۆک کرد. یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی پێشووی کۆشکی سپی بە ناوی "برێت مەکگۆرک" لە تویتێکدا نووسی کە ترامپ توانای ئەوەی نییە کە بڕیار لەسەر شتی هەستیار بدات و بڕیار و کاردانەوەکانی خراپن.
لەدوای ڕووبەڕووبوونەوەی چەندین ڕەخنە، ترامپ لە تویتێکدا نووسی "وەک پێشووتر باسم کرد، ئەگەر تورکیا شتێک بکات کە سنووربەزێن بێت، من، بەپێی داناییە گەورە و نایابەکەمەوە بە تەواوی ئابووری تورکیا دەڕووخێنم. (پێشووتر وام کردووە!)"
هێزە ئەمریکییەکان تەنیا دوای ئەوەی بڕیارەکە درا بەمەیان زانی، دوای ئەوەی ترامپ بە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ئۆردوغان دەدوێت. وێبگەی "دە دەیڵی بیست"، کە وێبگەیەکی هەواڵی ئینگلیزییە، وتیان کە وەرگێڕەکەیان لە سووریاوە پەیامی بۆ ناردوون و داوای لێکردوون کە نەیەڵن تورکەکان ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەی تێک بدەن.
تورکیا نیازی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر یەپەگە و لەژێردەست دەرهێنانی ناوچەکانی لەلایەن یەپەگە کۆنترۆڵکراون خستە ڕوو، وتی کە یەپەگە ڕێکخراوێکی تیرۆرستن هاوشێوەی داعش، بەڵام ئەم قسەیە کە تورکیا کردوویەتی جێی سەرسووڕمانە لەکاتێکدا پەیوەندی نێوان داعش و تورکیا بە شێوەیەکی ئاڵۆز ڕوونکراوەتەوە لەکاتی شەڕی داعشدا. یەپەگە لەکاتی شەڕی داعشدا توانیان چەند ناوچە کۆنترۆڵ بکەن و ژیانی چەندین ژن و مناڵ لە مردن ڕزگار بکەن، لەبەر ئەمە ئەوان لە ڕێکخراوەیەکی تیرۆرستی دوورن و پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت و بپارێزرێن.
پوختەی ڕاپۆرتێکی "دە دەیڵی بیست"
نووسەر: ئان سپێکهارد