یانەی ئەیسی میلان راهێنەرەکەی لابرد


ئەمرۆ یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی راهێنەری یانەکەی، جیامپاولۆی لەپۆستەکەی لابرد.

یانەی میلان لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا دوورخستنەوەی جیامپاولۆی لە پۆستی مەشقو  راهێنانی یانەکەی راگەیاندووە،ئەمەش دوای ئەوەی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپی تۆمارکرد.
هەروەها سەرەڕای ئەوەی لە هەفتەی حەوتەم، میلان ٢-١ لە جەنەوای بردەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە سووربوون لەسەر دورخستنەوەی ئەو راهێنەرە.
بە پێی کەناڵی سکای سپۆرت بێت، ستیفانۆ پیۆلی پۆستی یانەکە وەردەگرێت.
 


PM:10:08:08/10/2019