هونەرمەندی ناسراوی کۆمیدی ئەمەریکا، ڕیپ تایلۆر ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى ئەمەریکی لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
میدیاکانی ئەمەریکا بلآویان کردەوە، ریپ تایلۆر هونەرمەندی ناسراوی بواری سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆنى ئه‌مریكا و كۆمیدیانى ستاند ئاپ كۆچى دواى كرد.
ئەو هونەرمەندە له دایكبووى ساڵى ١٩٣٥ه‌و له شارى واشنتۆنەو، بە یه‌كێك له ئه‌كته‌ره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى بوارى كۆمیدیا دەناسرێت.
جگه له چه‌ندین فیلمى جۆراوجۆر، چەندان دراما و نواندنی تری تیڤی هەیەو، وه‌ك پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزیۆنى له كۆتاى حه‌فتاكاندا بوو به یه‌كێك له ئه‌ستێره هونه‌رییه‌كانى ئه‌مریكا.