رەقە.. داعش لە رۆژئاوای کوردستان هێرشێکی فراوانی کردە سەر بارەگاکانی هەسەدە

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتی رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی تشرینی یەکەم لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشێکی فراوان کراوەتە سەر بارەگاو بنکەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری رەقە".

مستەفا بالی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە میدیاکانی رۆژئاوای راگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی فراوان کرایە سەر بنکەو بارەگاکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکانی شاری رەقە".( رەقە بە مەڵبەندی چەکدارەکانی داعش دادەنرێت، سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئازاد کرا).

هەسەدە تا ئێستا زیانە گیانیەکانی ئەو هێرشەی ئاشکرا نەکردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ میدیاکانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تورکیا و ئیسلامیە هاوپەیمانەکانی ئامادەن بۆ دیاریکرد نی کاتژمێری سفر و دەستکردن لە باکوەرەوە بە هێرش بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.



AM:08:13:09/10/2019