ساڵح موسلیم: پاش بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ش به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رگری ده‌كه‌ین
هاوسه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی ته‌ڤده‌م بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر سنوری سووریا كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی داعش ماوه له (حه‌سه‌كه و دێرزور و ڕه‌ققه)، به‌رامبه‌ر شانه نوستووه‌كانی داعش تا ئێستا پێكه‌وه به‌رگری ده‌كه‌ین، ئێمه هیوادارین ئه‌و بڕیاره توركیا ده‌ستكراوه نه‌كات له‌شه‌ڕ و ڕێگری لێبكه‌ن له هێرش كردن، چونكه هیچ لایه‌ك نایه‌وێت شه‌ڕ بكات".
ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی ته‌ڤده‌م ڕایدەگەیەنێت: هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ته‌واوی له‌سه‌ر سنوره له‌و خاڵانه‌ی كه وه‌ك خاڵی پاراستن به‌كارییان ده‌هێنان و ته‌نها پێیان وتین ڕێنمایی هاتووه و ده‌كشێینه‌وه، به‌ڵام له شوێنه‌كانی تر له‌شوێنی خۆیانن وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه، وه‌ك له "حه‌سه‌كه، نزیكی كۆبانی و ڕه‌ققه"،له شوێنی خۆیانن و هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕوینه‌داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و شوێنانه كشابێتنه‌وه به‌ڵكو له ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وامن.
هاوسەرۆکی پەیوەنییە گشتییەکانی تەڤدەم دەڵێت" ئێمە داوا لەكەس ناكەین كە هاوكاریمان بكەن و چەكی خۆیان بەكاربهێنن بۆ پاراستنی خۆیان، ئێمە خۆمانین و باوەڕمان بەخۆمان هەیە داوای هاوكاریمان لە ئەمریكا نەكردووە و نایكەین، چونكە ئەمریكا ئێمەی دروستنەكردووە بەڵكو خۆمان خۆمانمان دروست كردووە لەسەر پشتی ئەمریكا دروست نەبوین،وەهەموو كەس دەزانێت ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ كێ هەیه وە ئازادیشین لەو پەیوەندییانە، ئێمە نازانین و دیار نیە كە ڕەنگە لەماوەكانی داهاتوو دانوستانەكانمان لەگەڵ ڕژێمی سوریا-دا دەست پێبكاتەوە بۆ دەستەبەركردن و ناساندنی مافی دیموكراسی ئێمە لەدەستوری نوێی سوریا بۆ ئەمەش كەسێك بیەوێت ڕێگری بكات و دەستمان ببەستێت شتی لەوجۆرە نیە".
ساڵەح موسلیم دەشڵێت: توركیا جدی بێت یا جدی نه‌بێت ئه‌وه سه‌رۆك كۆمار بڕیار ده‌دات، چونكه سه‌رۆك كۆمار ڕۆژانه له میدیاكانه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كات وه ئاماده‌كاریش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت یاخود نا ئێمه به‌جدی وه‌ریده‌گرین، چونكه به‌هه‌زاران له جه‌ندرمه‌ی توركی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان له‌سه‌ر سنور كۆكردۆته‌وه، بۆیه ڕاست بێت یاخود نا ئێمه مه‌جبورین به جدی وه‌ربگرین.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی ته‌ڤده‌م جه‌ختیشی کردەوە: پەیوەندی ئێمەو ئەمریکا ھەیەو بەیەکەوە کار ده‌کەین ھەتا ئێستە ئەمریکیەکان نەڕۆشتوون و ھێشتا لێرەن پەیوەندی ھێزی سوریای دیموکرات زیاترە لەگەڵیان و ڕۆژانە بەیەکەوە کار ئەکەن چالاکی بەیەکەوە ئەنجامدەدەن بەتایبەتی دژی داعش لە لای دێرەزور لای ڕەقە شتێکیش که بووه ھەندێکیان لە بنکەکانی چاودێری لە سەر سنورەکا کشاندوەتەوە لەوە زیاتر ھیچی تر نیە.
AM:10:07:09/10/2019