" فەرماندەکەى پێشووى دژە تیرۆر لەژێر مانەوەی زۆرە ملێدایە "



سەرچاوەیەک لە وەزارەتى بەرگرى عێراق بەکەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند"  ماوەى سێ ڕۆژە عەبدلوەهاب ساعیدى یەکێکە لە فەرماندەکانى پێشووى دژە تیرۆر لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە دوورخراوەتەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى، سزادراوە و لەژێر مانەوەى زۆرەملێدایە".

سەرچاوەکە دەڵێت" کۆتایی مانگى ڕابردوو ساعدى لە دژە تیرۆرەوە دورخرایەوە بۆ وەزرەتى بەرگری عێراق، پەیوەندى لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەماوە، ڕێگەشى پێنادرێت دەسەڵاتەکانى بەکاربهێنێت، کە ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە".

هاوکات ساعدى دورخستنەوەى بە سوکایەتى و سزادان ناوبردبوو، دواى دروستبوونى ناڕەزایش عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند" کە سورە لەسەر بڕیارەکەى، چونکە ساعدى هەڵەیکردووە".

عەبدولوەهاب ساعدى یەکێک لە دیارترین فەرماندەکانى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقی بوو، پێش دورخستنەوەى بۆ وەزارەتى بەرگرى، ماوەیەک جێگرى فەرماندەى دژە تیرۆر بوو، بە زنجیرەیەک شەڕ ناسراوە کە بەفەرماندەیی ئەو هێزە عێراقییەکان بەسەر داعشدا سەرکەوتوون. 








AM:11:23:09/10/2019