هێمن هەرامی: هێرش و پەلامار بۆ سەر کورد ڕەت دەکەینەوە



ئەمرۆ چوارشەممە ٨ی تشرینی یەکەم جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" هەموو دڵ و دەروونمان  لەگەڵ رۆژئاوای كوردستانە و پێمان وایە هێرش بۆ سەر ئەو پارچەی کوردستان رێگری لە مافی هاووڵاتی و ئازادییە مەدەنییەكانی كورد دەكات لە سووریادا".

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت" لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا هەموو بەیەكەوە هاوكارین بۆ بەرزكردنەوەی ناوناوبانگی پەرلەمانی كوردستان كە سیاسەتی هەموو فراكسیۆن و سەرۆكایەتییە، وەك تیم بەشداری دەكەین و ناوبانگی هەرێم بەرز دەكەینەوە".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پەیامی ئێمە ئەوەیە كە ئاشتیخوازین و بەداخەوە ئێستا مەترسیی هێرش لەسەر رۆژئاوایە و بەهۆی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا گەلی كوردستان دەبێتەوە قوربانی و خوازیارین نەبینە قوربانی و پێمان وایە شەڕ و كوشتار كێشەكان چارەسەر ناكات و شەڕ لە هەر لایەنێكەوە بێت، دەبێ ئاشتی سەقانمگیر بێت و داوای هەماهەنگی و هاودەنگیی هەموو لایەنەكانی كوردستان و تەواوی هێزە سیاسییەكانی كوردستان دەكەین، جا لە هەر ئایدیا و بۆچوونێكەوە بێت. 

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: ئێمە پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی دەكەین و بانگەشەی بۆ دەكەین، ئێمە لە ئاشتیدا دەتوانین گەشە بکەین.








  


PM:01:20:09/10/2019