ئەنجامی كۆبوونەوەی یەكێتی و گۆڕان

دوای كۆتاییھاتنی كۆبوونەوەی شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، لە كۆنگرەیەكی رۆژناوانیدا سەرۆكی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان باسی لە ناوەڕكی كۆبوونەوەكە كرد.

عەدنان عوسمان، سەرۆكی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا وتی "پێویستە پەیوەندیی لەنێوان ھەموو لایەنە سیاسییەكاندا ھەبێت، بەتایبەتی ئەو سێ لایەنەی كە بەشدارن لە كابینەی نۆیەمی حكوومەت".

وتیشی "ئێمە پشتریش داوامان كردووە كە كۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ھەبێت، بۆ ئەوەی ھەم پشتیوانیی بۆ كابینەی حكوومەت ھەبێت، ھەمیش گوتارێكی سیاسیی ھاوبەش ھەبێت بۆ پرسی چاكسازیی، ھەروەھا لە ئاستی عێراق و ھەموو ناوچەكەشدا گوتارێكی یەكگرتوومان ھەبێت".

سەرۆكی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ئاماژەی بەوەش دا "ئێمە كۆمەڵێك رێككەوتنی گرنگمان لەگەڵ یەكێتی ھەیە و پێویستە ھەردوولا پابەندی رێككەوتنەكانمان بین".

 


PM:02:55:09/10/2019