بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، "هەرئۆتۆمبێلێكی میری (لۆگۆی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان) پێوەنەبێت و دەستكاری تابلۆكەی كرابێت دەستی بەسەر دادەگیرێت".
لە راگەیەندراویكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیی و بەڕێوەبەرێتیەكان و فەرمانگە حكوومییەكانی ئیدارەی گەرمیان ئاگاداردەكاتەوە "هەرئۆتۆمبێلێكی میری (لۆگۆی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان) پێوەنەبێت و دەستكاری تابلۆكەی كرابێت واتە لەژمارەی حكوومی ـیە وە گۆڕابێت بۆ ژمارە كاتی و، لەدوای دەوامی فەرمی بۆكاری تایبەتی بەكاربێت دەستی بەسەر دادەگیرێت لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆوە".
ئەوەش هاتووە " كەسی سەر پێچیكاریش لەرێگای بەشی داواكانی هاتووچۆوە دەدرێتە دادگا بۆ سزادانی بەتۆمەتی بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت و تاكە كەسی هەر شوفێرێكی میری پابەندی ئەم بریارە نەبێت راستەوخۆ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكە دادەگیرێت و ئەو كەسەی كە لێیدەخوڕێت دەدرێت بەدادگا بەتۆمەتی بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت".