هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیان کرد بە وەڵامی هێرشەکەی تورکیا

دوو کاتژمێر زیاترە تورکیا لە رێگای تۆپباران و فڕۆکە جەنگیەکانیەوە بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی گرێ سپی‌و سەرێکانێ دەکات، هێزەکانی سووریای دیموکراتیش دەستیان بەوەڵامدانەوە کرد.

 
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن  کە هەرئێستا هێزەکانی سوریای دیموکرات( هەسەدە ) دەستیکردەوە بە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی تورکیا، لەڕێگای هاویشتنی تۆپ و هاوەنەوە، تورکیا بۆردومانی ناوجەرگەی درباسییەی کرد، هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە رێگای تۆپەوە وەڵامی شوێنی تۆپهاویژەکانی تورکیا.


هەروەها تورکیا تۆپبارانی دێرکی کرد، بەرامبەر ئەو بۆردومانەش هێزەکانی سوریای دیموکراتی بنکەکانی سووپای تورکیا تۆپباران کرد.

 
هەروەها لە ناوچەی قامشلۆ، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرامبەر هێرشی سەر گوندی سیکرکا، وەڵامی شوێنی توپبارانەکانیان دایەوە.


دوو تۆپی هەسەدە لە لەناوچەی " جیلان بینار " ی ناو تورکیا کەوتەوە بەرامبەر بۆردومانی سەری کانی.

 
هەرچەندە ژمارەی هێزەکانی تورکیا بە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەراورد ناکرێت، بەڵام هەسەدە بەردەوامە لەشەڕ و وەڵامدانەوە.

 


PM:06:29:09/10/2019