هەسەدە: 25 فڕۆكه‌ی جه‌نگی سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" ژماره‌ی ئه‌و فرۆكه‌ جه‌نگییانه‌ی توركیا ئاشكرا ده‌كات، كه‌ له‌ هێرشی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌كاریان ده‌هێنێت و دەڵێت "25 فڕۆكه‌ی جه‌نگی سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن".

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات لە تویتەری فەرمیەوە رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی هێرشی توركیادا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، 25 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی رۆئاوای كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ر رۆژئاوای كوردستانی راگه‌یاند، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان به‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد.
 


PM:06:56:09/10/2019