تورکیا بۆردومانی قامشلۆ دەکات

سووپای تورکیا تۆپبارانی ناوجەرگەی شاری قامشلۆ و چوار دەوری دەکات.

هەوار نیوز ماڵپەڕی نزیک هەسەدە بڵاویکردەوە تا ئیستا ناوبەناو تورکیا بۆردومانی ناوجەرگەی شاری قامشلۆ و لادێکانی دەکات.
بەسەدان هەزار هاوڵاتی لە قامشلۆ و ناوچەکانی دەوری نیشتەجێن.

کاتژمێر ٤:١٠ ی پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ هێزەکانی تورکیا هێرشی سەر رۆژئاوایان دەستپێکردو، سەرەتای هێرشەکانیانش بە بۆردومانی فڕۆکەوانی دەستیپیکردو دواتر تۆپباران دەستیپێکرد.

 


PM:08:52:09/10/2019