لە قەڵادزێ باران دەبارێت

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت " بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستی پێكرد."


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو" بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم ئێستا لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستی پێكردوە و ئەگەر هەیە لە هەندێ شوێنی دیكەش دەست پێبكات".


کەشناسی باس لەوە دەکات  "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای هەولێر شه‌ش بەشی هەور و مەودای بینین نۆ كیلۆمه‌تر بووە، لە پارێزگای سلێمانی پێنج بەش هەور و مەودا بینین هه‌شت كلیۆمه‌تر بووه‌، هەروەها پارێزگای دهۆك چوار بەش هەور و مەودا بینین 10 كیلۆمه‌تر بووە".
 


ئه‌م بابه‌ته ‌1234 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:33:09/10/2019