سبەی سلێمانی بۆ رۆژئاوا خۆپیشاندان دەکات

بەرەی پشتیوانی رایگەیاند سبەی لە سلێمانی کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ لە شەقامی سەهۆڵەکە خۆپیشاندان دژی لەشکركێشی تورکیا دژی رۆژئاوا سازکرد.

 
لە بانگەوازێکدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، تیایدا هاتووە " سبەینێ بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانی جەماوەری سازدەکات".


هەروەها هاتووە "سبەینێ پێنج شەممە2019/10/10 کاتژمێر3ی پاشنیوەڕۆ "بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان" لە شاری سلێمانی لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە بۆ بەردەم باخی گشتی) ڕێپێوانێک سازدەکات بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و هاوکات دژی هێرشە داگیرکاریەکانی تورکیا". 

 
ئەو بەرەیە داوا لەسەرجەم هاوڵاتیانی باشوری کوردستان دەکات،وەک ئەرکێکی نیشتیمانی ئامادەبن لەو ڕێپێوانەدا.

 
پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٩ی تشرینی یەکەم لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، لە کاتێکدا نارەزایەتیەکی جیهانی سات بەسات روو لەهەڵکشان دەکات.

 


PM:10:30:09/10/2019