کەمێک پێش ئێستا سووپای پیادەی تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە بەری گرێ سپیەوە چوونە ناو خاکی سوریاوەو شەڕ بە سەختی دەستیپێکرد.
ئاژانسە جیهانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە کەمێک پێش ئێستا سووپای پیادەی تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکان چوونە دیوی سوریاوەو سنوریان شکاند.
ئەو ئاژانسانە باس لەوە دەکەن لە دوویوی سوریاوە لەگەڵ سنورشکاندنی سووپای تورکیا دەنگی تەقەو چەک بە قورسی دەبیسترێت.
پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ ی پاشنیوەرۆ بە بۆردومان و توپبارانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.