بەرهەم ساڵح داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات تورکیا لە هێرشکردنە سەر رۆژئاوا راگرن

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار رایدەگەیەنێت كە هێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا دەبێتە هۆی بەهێزكردنی گروپە تیرۆریستییەكان و داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات رێگری لە توركیا بكەن.
 
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە رێی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی دەربارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژهەڵات و باكوری سوریا بڵاوكردەوە و رایگەیاند "هێرشی سەربازی توركیا بۆ ناو سوریا پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی مەینەتی مرۆیی و بەهێزكردنی گروپە تێرۆریستەكان".
 
سەرۆك كۆمار جەختیشیكردەوە كە ئەو هێرشەی توركیا مەترسیە بۆ ئاسایشی ناوچەكە و دەبێت كۆمەڵی نێودەوڵەتی "یەكگرتوو بێت بۆ رێگری لەم كارەساتە و پشتیوانی لە چارەی سیاسی بۆ مافی سوریەكان، بە گەلی كوردەوە، بۆ ئاشتی وكەرامەت".
 

ئه‌م بابه‌ته ‌516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:04:10/10/2019