هەسەدە: لە سەری کانێ چوار تانک سوتێنراو لاشەی ٥ چەکداری ئیسلامی لە دەستی شەڕڤاناندایە

هەسەدە رایدەگەیەنێت کە لە سەری کانی کە ئامانجێکی سەرەکی لەشکركێشی تورکیایە، چوار تانک سوتێنراون و لاشەی ٥ کوژراوی ئیسلامییە هاوپەیمانەکانی تورکیا کەوتۆتە ژێر دەستی شەڕڤانان.

 
هاوار نیوز ماڵپەڕی نزیک هەسەدە لەزاری سەرچاوەکانیان لەناو ئەو هێزانەوە ئاشکرای کرد کە لە هێرشی سووپای تورکیا و چەکدارە ئیسلامییەکان، چوار تانک سوتێنراون و لاشەی کوژراوی ٥ چەکداری ئیسلامیش کەوتوونەتە دەست شەڕڤانان.

 
دوێنی ٩ ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٤ ی پاشنیوەڕۆ لەشکرکێشی سووپای تورکیا دوای دوو ساڵ خۆ ئامادەکردن دژی رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد، وا ماوەی زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر تێدەپەڕێت، تا ئێستا سووپای تورکیا نەیتوانیووە بچێتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستانەوە.

 




AM:10:03:10/10/2019