د. جاویدان کەمال: بەرخۆدانی ئەمجارەی رۆژئاوای کوردستان جیاوازە دەبێت لەوەی عفرین

ئەندامی نوێنەرانی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان، د. جاویدان کەمال جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەرخۆدانی ئەمجارەی رۆژئاوای کوردستان بەتەواوەتی جیاواز دەبێت. لەوەی عفرین.

 

لە بەرنامەی "گفتوگۆی سپی" تەلەفزیۆنی سپی کە چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، بە بەشداری جەمال ئارێز نووسەرو رۆژنامەنووس و شوان محەمەد رۆژنامەنووس و د. جاویدان کەمال ئەندامی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان. جاویدان لەو بەرنامەیەدا ئاشکرای کرد کە هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستان وەک عفرین نابێت، عفرین گەمارۆدرابوو، دۆخی هەرێمایەتی و جیهانی بەشێوەیەکی تربوو، بەلآم بەرخۆدانی ئەمجارەی رۆژئاوای کوردستان لە هەموو روویەکەوە جیاواز دەبێت لە عفرین و شەڕێکی قورس و درێژخایەن دەبێت.

 

لەم بەرنامەیەدا گفتوگۆ لەسەر هۆکارەکانی پشت لەشکرکێشی تورکیا و ئەو فاکتەرانەی ئۆردوغان هاندەدات ئەو لەشکرکێشیە بکات، هەروەها قسە لەسەر هەڵوێستی ئەمەریکاو رووسیاو سوریا و ئێران دەکرێت لەسەر پرسەکە.. ئەندامی نوێنەری کانتۆنەکان د، جاویدان کەمال باس لە سیاسەتی تورکیا و خۆئامادەکردنی رۆژئاوای کوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو هێرشە دەکات.

دەقی بەرنامەکە..

 

 

 

 



AM:11:30:10/10/2019