ناتانیاهۆ ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی کورد دەربڕی

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیراسرائیل ئیدانه‌ی له‌شكركێشیی توركیای بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و ئاماده‌ییشی ده‌ربڕی هاوكاریی مرۆیی گه‌لی كورد له‌ سوریا بكات.

له‌ تویته‌ری خۆی، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئیدانه‌ی له‌شكركێشیه‌كه‌ی توركیای بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانانی كورد له‌ باكوور و ڕۆژئاوای سوریا كردووه‌ و هۆشداریی له‌ پاكتاوی ره‌گه‌زی داوه‌.

ناتاتیاهۆ ده‌ڵێت: ئیسرائیل به‌توندی ئیدانه‌ی داگیركاریه‌كانی تورکیا بۆ ناوچه‌ كورده‌كانی سوریا ده‌كات و هۆشداری له‌ میلیشاكانی سه‌ربه‌ توركیا ده‌دات له‌ پاكتاوكردنی ره‌گه‌زیی كورده‌كان، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕیووه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی به‌ گه‌لی كورد.

لە ئێوارەی دوێنێوە له‌شكركێشیی سوپای توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانانی كورد له‌ باكوور و ڕۆژئاوای سوریا ده‌ستپێكردووه‌ و بەهۆیەوە دەیان شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە و هەزاران کوردیش ئاوارەبوون.


 


PM:06:05:10/10/2019