ڤیدیۆ:عێراق بردنەوەی بەدەستهێنا

لە پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی عێراق لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی رووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆنگ کۆنگ بووەوەو لە ئەنجامدا یاریەکەی ٢-٠ لێ بردەوە.
هەر لە سەرەتای یاریەکەوە عێراقیەکان فشارەکانیان دەستپێکردو لە گێمی یەکەم بە گۆڵی هێرشبەری بە توانا، موهەند عەلی پێشکەوتن.
لە گێمی دووەم عێراق بەردەوام بوو لە هێرشەکانی و توانی گۆڵی دووەم و دڵنیایی لە لایەن یاریزان، عەلی عەدنان بە لێدانی سزا بکات ویاریەکە ٢-٠ بباتەوە.
عێراق ٤ خاڵی هەیەو لە پلەی دووەمی گروپی سێیەم دێت .

 

 




PM:09:21:10/10/2019