لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەمەریکاو رووسیا و چین دژی دەرچوونی بڕیارێکن هێرشی تورکیا دژی رۆژئاوا رابگیرێت

کۆمەڵەی ئەوروپی لە ئەنجومەنی ئاسایش داوای دەرکردنی بڕیارێک دەکەن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش کە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگرێت، بەلآم رووسیا و چین و ئەمەریکا سەرقاڵی بەکارهێنانی مافی ڤیتۆن تا بڕیارەکە دەرنەچێت.

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کۆمەڵەی ولآتانی ئەوروپا لە ئەنجومەنی ئاسایش بە بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیاشەوە داوا دەکەن، ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێك دەربکات کە داوای شەڕ راگرتن لە تورکیا بەرامبەر رۆژهەلآتی فورات لە باکوری سوریا، بەلآم بەپێی زانیاریە رۆژنامەوانییەکان رووسیا و ئەمەریکاو چین دژی ئەو بڕیارەن و مافی ڤیتۆ بەکاردەهێنن.

 

ئەمەریکا لە ئێستادا لەگەڵ راگرتنی هێرشی تورکیادا نییە، کە هەرخۆشی دەستیکردەوە هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان.

 



ئه‌م بابه‌ته ‌1926 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:12:10/10/2019