کەشتیەکی نەوتی ئێرانی تەقییەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەینی 11ی تشرینی یەکەمی 2019 كەشتییەكی نەوت هەڵگری ئێرانی، لە نزیك سعودیە و لە دەریای سور تەقییەوە.

میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ كەشتییەكی نەوت هەڵگری ئێرانی، لە نزیكەی 60 میل لە نزیك بەندەری جدەی سعودیە، لە ئاوەكانی دەریای سور تەقییەوە.

بەرپرسان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە كە دوو تەقینەوە لەناو كەشتیەكە رویانداوە، كە گومان دەكرێت لەرێگەی موشەكەوە كەشتیەكە كرابێتە ئامانج.

روداوەكە لە كاتژمێر 5 بۆ 5:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رویداوە، بەو هۆیەوە دوو عەمباری نەوت هەڵگری كەشتیەكە زیانیان پێگەشتوە و نەوتەكەیان رژاوەتە ناوی دەریای سورەوە.

كەشتیە نەوت هەڵگرەكە ناوی SABITY یەو دوو مانگ لەمەوپێش لە دەریای سوور و لە نزیکە کەنارەکانی سعوودیە تووشی کێشەی تەکنیکی بووە و هەتا ئێستاش هیچ ناوەندێکی فەرمیی ئێرانی ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.


AM:09:41:11/10/2019