تەرمی پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان دەگەڕێنرێتەوە هەرێم
ئەندامێکی پێشووتری پەرلەمان لە فراکسیۆنی گۆڕان کە 5ی ئەم مانگە کۆچی لە دەرەوەی وڵات کۆچی دواییکرد دەگەڕێندرێتەوە ھەرێمی کوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ته‌رمى ئاھەنگ شێخ عارف، پەرلەمانتاری خولی سێیەم لە فراكسیۆنى گۆڕان كه ڕۆژی 5ی ئەم مانگە لە بەلجیکا کۆچی دوایی کرد، ده‌گاته‌وه هه‌ولێر و له په‌رله‌مانى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى پرۆتۆكۆڵى پێشوازى له ته‌رمه‌كه‌ى ده‌كرێت، بڕیار وایه هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى له گۆڕستانى كه‌سنه‌زان له هه‌ولێر، به‌خاك بسپێردرێت.
ئاھەنگ شێخ عارف لە ساڵی 1956 لە ھەولێر لەدایک بووە و لە ساڵی 2019دا و لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، جگە لە کاری پەرلەمانتاری، ئاھەنگ شێخ عارف بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئیداره‌ی سلێمانی و یاریده‌ده‌ری ڕێكخه‌ری گشتی له (UN) و له ڕێكخراوی هابیتات بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ بووه.
AM:10:29:11/10/2019