ڤلادمیر پوتن هۆشداری لە ئاکامەکانی هێرشی تورکیا دەدات

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەدات و رایگەیاند، رەنگە ئەو هێرشە ببێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

 

سەرۆکی رووسیا لەمیانی سەردانیدا بۆ تورکمانستان رایگەیاندووە، کوردەکان کە پاسەوانی هەزاران زیندانی داعشیان دەکرد، ئێستا ناوچەکە جێدەهێڵن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە دڵنیا نین لەوەی تورکیا بتوانێت کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات، ئەمە هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ ئێمە.




PM:01:21:11/10/2019