هەسەدە کوژرانی زیاتر لە 200 سەرباز و چەکداری ئۆپۆزسیۆنی ڕاگەیاند

هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە ئاماری روبەروبونەوەكانی دوو رۆژی لەشکرکێشی تورکیای بڵاوكردەوە و رایگەیاند "262 سەرباز و بەكرێگیراوی توركیا كوژراون".

 
ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری كوژراو و بریندارەكانی دوو رۆژی رابردووی لەشكركێشییەكانی توركیای بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە شەڕو پێكدادانەكانی دوو رۆژی رابردودا 262 سەربازی توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی كوژراون و چەندینی دیكەش دەستبەسەركراون و تەرمی دەیان كەسیان لێ بەجێماوە، لەبەرامبەردا 22 شەڕڤانی كورد گیانیان لەدەستداوە كە 16 لەوانە لە ناوچەكانی قامیشلۆ و عامودێ و دێرك گیانیان لەدەستداوە.



PM:01:28:11/10/2019