وەزیری بەرگری توركیا: هیچ هاوڵاتییەکی سیڤیل لە ئۆپراسیۆنەكانیان نەبۆتە قوربانی



خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند" كە لە ئۆپراسیۆنەكانی سوپای توركیا بۆ سەر قامیشلۆ و دێرك لە رۆژئاڤای كوردستان هیچ هاوڵاتییەكی سیڤیل نەبوەتە قوربانی".

خلوسی ئاكار بڵاوكردنەوەی هەواڵی كوژران و برینداربونی هاوڵاتیانی سیڤیلی لە رۆژئاڤای كوردستان بە چەواشەكارانە وەسفكردو دەڵێت" ئەو هەواڵانە ناچێتە ئەقڵەوە"، ئەوەش پێچەوانەی ئەو دۆكیۆمێنتانەن كە دەریدەخەن دوێنێ لە بۆردومانەكانی شاری قامیشلۆ ٩ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداو دەیانی دیكە برینداربوون.

ڕاگەیەندراوەکەی خلوسی ئاکار لەکاتێکدایە كە دوێنێ پێنج شەممە ١٠ی تشرینی یەکەم تەنها لە قامیشلۆ بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیاوە ٩ هاوڵاتی مەدەنی كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون. 


PM:03:46:11/10/2019