هەسەدە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەشاری قامیشلۆ تێکدەشکێنێت



 لە تازەترین بڵاوكراوەیدا، ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموركرات رایگەیاند" لەمیانی بۆردومانەکانی تورکیا تەقینەوەیەک لەشەقامی مونیر حەبیب لەسەنتەری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا، بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک کوژراو بریندار هەیە".

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت: هەسەدە لە گوندی براڤی باكوری رۆژهەڵاتی شاری دێرك-ی سەر بە پارێزگای قامیشلۆ، ئۆتۆمبێلێكی سەربازی توركیایان بە تەواوی تێكشكاندوە، زۆرینەی ئەو ناوچانەش كە كراونەتە ئامانجی كوێرانەی سوپای توركیا، ناوچە سیڤیل نشینەكانن و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی بە سەختی برینداربوون. 




PM:04:37:11/10/2019