وەزیری بەرگری ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات هێرشەکانی ڕاگرێت



لەنوێترین لێدوانیدا و لە نوێترین هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیا وەزیری بەرگری ئەمریکا داوا دەکات تورکیا هێرشەکانی ڕاگرێت. (پێویستە تورکیا لەشکرکێشێکەی لەدژی ڕۆژئاوا ڕاگرێت، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی عاقیبەتێکی خراپ نەبێتەوە). 

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات لەشکرکێشییەکانی ڕاگرێت، لەبەر ئەوەی کاریگەری دەکاتە سەر شەڕی دژە تیرۆر.

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، کە نزیکی ٥٠ کەس شەهید بوون، لەکاتێکدا ناڕەزایەتییە جیهانییەکان سات باسات ڕوو لە هەڵکشان دەکات. 
 


PM:05:14:11/10/2019