سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا: نابێت یەكێتی ئەوروپا ملكەچبێت بۆ هەڕەشەكانی توركیا



 سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لەمیانی لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەمڕۆ هەینی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ڕایگەیاند" نابێت یەكێتی ئەوروپا ملكەچبێت بۆ هەڕەشەكانی توركیا سەبارەت بە ناردنی پەرنابەرانی سوریا بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیەكە".

گیوسێپ كۆنتێ، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا دەڵێت" یەكێتی ئەوروپا پاروی رەش لە توركیا پەسەند ناكات، نابێت پەنابەران ببنە ئامڕازێك بۆ رازیكردنی یەكێتی ئەوروپا تا توركیا لەشكركێشیەك ئەنجامبدات كە ئەوروپا پێی رازی نیە". 

هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ڕایدەگەیەنێت: ئەو لەشكركێشیەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا پێویستە دەستبەجێ بوەسترێندرێت و هەوڵەكانی توركیا بۆ پێشوازیكردن لە پەنابەرانی سوریا بۆ رازیكردنی یەكێتی ئەوروپا، نابێت ببێتە رازیبونی ئەوروپا ئەو هێرشە پەسەندنەكراوە. 
 


PM:06:22:11/10/2019