گواردیۆلا کێبڕکێی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید دەکات

پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەرسیتی، کێبڕکێی یانەکانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید دەکات و دەیەوێت فابیان رۆیز بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی فابیان رۆیزی یاریزانی لاوی ئیسپانی یانەی ناپۆلی، یانە گەورەکانی وەکو بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید چاویان تێبڕیووەو گواردیۆلاش لە ئێستادا هاتووەتە سەرهێڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

فابیان رۆیزی تەمەن ٢٣ ساڵ،ئاستی سەرنجڕاکێش لە خولی ئیتاڵیا نیشان دەدات ویانەکەشی دەیەوێت نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بەرزبکاتەوە بۆ زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ.




PM:06:32:11/10/2019