موڕاد قەرەیلان: بڕیارەکەی ترەمپ هاوکاری تورکیا و داعشی کرد



موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیاردەری ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل، بە میدیاکانى نزیک لە پەکەکەی ڕایگەیاند" بڕیارەکەی ترەمپ بە فەرمی هاوکاری دەوڵەتی تورک و داعشی کرد، ترەمپ لەسەر کوشتنی هەر کوردێک بەرپرسیارە".

موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیاردەری ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل دەڵێت" شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە داگیرکەری تورک تێکدەشکێنن، ئەگەر شەڕڤانان و گەل شان بدەنە شانی یەک سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت، نابێت کۆبانێی پیرۆز و سەرێکانی مێژوویی، تەنیا بمێنن".

ماوەى سێ ڕۆژە سوپاى تورکیا هێرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکانى هەسەدەش رووبەڕووى بوونەتەوە، تا ئێستاش شەڕ و پێکدادانى سەخت بەردەوامە. 


PM:06:52:11/10/2019