ئەمریكا هەزاران سەرباز رەوانەی سعودیە دەكات



بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پاش هێرشی سەر پێگە نەوتیەكانی ئارامكۆ لە سعودیە، هەزاران سەرباز رەوانەی ئەو وڵاتە دەكات، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا-ش ئەو هەواڵەی پشتڕاستكردەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١١ی تشرینی یەکەم رایگەیاند" ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بڕیاریداوە هەزاران چەكدار بنێرێتە سعودیە، پاش ئەوەی لە ماوەی رابردودا هێرشكرایە سەر دوو پێگەی نەوتی ئەو وڵاتە".

 سەرچاوەیەکە ئەوەشی خستەڕوو: هێشتا ژمارەی تەواوی ئەو هێز و سەربازانەی كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە نیازە بیاننێرێتە سعودیە دیارینەكراوە، بەڵام ژمارەیان هەزاران سەرباز دەبێت. 

ئەو بڕیارەی بەرگری ئەمریكا لەكاتێكدایە، سێ رۆژ لەمەوبەر بە شێوەیەكی كتوپڕ بڕیاریدا بە كشاندنەوەی هێزەكانی لە باكوری فورات و دەرەنجامیش سوپای توركیا دەستیكرد بە لەشكركێشی بۆ سەر ناوچەكە، كە تا ئێستاش بۆردومان هێرشە توندئاژۆكانی بەردەوامی هەیە. 
 


PM:08:04:11/10/2019