ئەمەریکا بەجیا پەیامێکی توند ئاراستەی تورکیا و ئێران دەکات

وەزیری بەرگری ئەمەریکا پەیامێکی توند ئاراستەی تورکیا دەکات و دەڵێت " دەبێت تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر باکوری سوریا راگرن"، هەروەها  هەڕەشەی لەئێران کرد و تۆمەتباری کرد بە هێرشی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆ ٢٠٠٠ هەزار چەکداری دی دەنێرین بۆ سعودیە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە مارک ئەسپەر وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سووپای ئەمەریکا بۆ رۆژنامەوانان سازیان کرد.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئەوان پەیوەندیان لەگەڵ هەسەدە هەیەو پشتیان تێنەکردوون و داوای لە تورکیا کرد ، هێرشەکانیان راگرن، چونکە سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات.

هەروەها مارک ئێسپەر وتی " "ئەم ئۆپەراسیۆنە هێزەکانی سووریای دیموکرات کە هاوبەشی ئێمەن دەخاتە رەوشێکەوە کە زیانیان پێدەگەیێنێت و هەڕەشە لە ئاسایشی کەمپەکانی داعش دەکات و ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات. هەر لەسەر ئاستی سەرۆکەوە تاوەکو خوارتر، ئێمە لەگەڵ تورکەکان سەبارەت بەو بابەتە گفتوگۆمان کردووە. من دوێنێ لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا بە تەلەفۆن قسەم کرد و دژایەتیی تووندی خۆمان بۆ کردەوەکانی تورکەکان دەربڕیوە و پێشمگوت کە ئەو کارانە زیان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان دەگەیێنن".

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تورکیا بەرپرسە لە تێکچوونی ئەو دۆخەو زیندانییەکانی داعش کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان.

ئێمە پشتی خۆمان نەکردۆتە کورد، ئێمە هەموو شتێکمان کردووە لەگەڵ تورکیا ئەو کارە نەکات، ئێمە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە هەسەدە هاوپەیمانمان، من لەو کاتەوە ئەم پۆستەم وەگرتووە لە پەیوەندیدا بووم تا میکانیزمێک رێکبخەین کە ئەو هێرشە روونەدات.

سەبارەت بە ئێرانیش وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند" کە ٢٠٠٠ سەربازی تر دەنێرنە سوعدیەو ئێران بەرپرسە لە هێرشەکانی سەر دامەزراوەی ئارامکۆ لە سعودیە".

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەهێزکردنی پێگەی ئێمە لە سعودیە پەیامێکی ئاشکرایە بۆ ئێران کە قبوڵی ناکەین دۆخی ئەمنی ناوچەکە تێکبدەن و هێرشبکەنە سەر هاوپەیمانەکانمان.

هەروەها مارک میلی سەرۆکی ئەرکانی سووپای ئەمەریکا لەسەرلەشکرکێشی تورکیا بۆ سەری کانێ، وتی" هێزێکی زۆری تورکی و چەکدارە هاوپەیمانەکانی بەژمارەیەکی زۆرەوە هێرش دەکەن سەر ئەو سنورە دیاری کراوەی هێرشی تورکیا، هێزەکانی سووریای دیموکرات " هەسەدە" بەژمارەیەکی کەمەوە بەرگری دەکەن".

مارک مەیلی وتیشی " تا ئێستا بەپێی زانیاری ئێمە دوو گوند لەسەر سنور لەلایەن تورکیاوە کۆنترۆڵکراوە".

 


PM:08:09:11/10/2019