ڤیدیۆ.. دینا و میرا هەڵوێست بەرامبەر هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەنوێنن



گۆرانیبێژی کوردستان "دینا و میرا عەلی" هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی.

دینا لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەشێوەیەکی دوێت لەگەڵ هونەرمەند "میرا عەلی" بڵاوکردەوە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت گۆرانییەکە تایبەتمەندە بە ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا.

میرا عەلی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاو کردووەتەوە، نازناوی سوپەر دوێتی وەرگرتووە.

هاوکات دینا لەشاری ڕانییە لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٧ بۆ یەکەمین جار لە لایەن ھونەرمەند و ئاوازدانەری کورد دەستی بەکاری ھونەری کردووە، کە ئێستا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 
 


PM:08:56:11/10/2019