ڤیدیۆ.. هاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەبڕی



 لە نوێترین دەرکەوتنیدا، هاوەڵی دووەمی شاجوان میریان قادر کە ناسراوە بە " چەینج کەلەر " هاوخەمی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی.

ئەمڕۆ هەینی ١١ ی تشرینی یەکەم هاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان میریان قادر لە پێگەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە و پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و هاوکات میریان قادر دەڵێت" خوای گەورە بتان پارێزێت ڕۆژئاوا بەدڵ و بەگیان لەگەڵتانین من ئەڵێم شۆک نیم بەم ئازارە، چونکە برینێکی تازە نییە بۆ هەموو گەلی کورد کە وەک مشەخۆر بن لەسەر خاکەکەمان تەنیا ئەڵێم جارێکی کەخوێن لەپارچەیەکی خاکەکەمان ئەچۆڕێ خوا خاکەکەمان بپارێزێ لە دەستی خراپەکاران".

میریان قادر،  لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ بەشداریکرد و وەک هاوه‌ڵی دووەمی شاجوان هەڵبژێردرا، میدریان خەڵکی سلێمانی یەو کچێکە گرنگی بە مۆدە دەدات، هاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستانە. 
 


PM:09:15:11/10/2019