" بەهۆی لەشكركێشیەكانی توركیا بۆ سەر باكوری فورات تا ئێستا ١٠٠ هەزار هاوڵاتی ئاوارەبوون"



ئەمڕۆ هەینی ١١ ی تشرینی یەکەم رێكخراوی جیهانی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ڕایگەیاند" پاش تێپەرینی تەنها سێ رۆژ بەسەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، ١٠٠ هەزار هاوڵاتی ئەو ناوچانە شوێنی خۆیان جێهێشتووە و بێلانە بوون".

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: نیو ملیۆن خەڵكی دیكەش لەسەر سنوری نێوان توركیا و سوریا بەهۆی ئەو لەشكركێشیانەوە لە مەترسیدان،  لە ناوچەكانی حەسەكە و سەرێ كانی و ژمارەیەك ناوچەی دیكەی باكووری فورات، بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە دەیان كەس كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.

بەگوێرەی پرۆگرامی خۆراكی جیهان تا ئێستا ٧٠ هەزار هاوڵاتی لە ناوچەكانی حەسەكە و رەققە بە ناچاری بەهۆی بۆردومانەكانەوە لانەكانی خۆیان جێهێشتووە. 



PM:10:00:11/10/2019