سبەی بارانی بەلێزمە لە هەرێمی کوردستان دەبارێت


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەینێ شەممە ١٢ ی تشرینی یەکەم لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام سبەی لە هەندێک ناوچەی شاخاوی نیشانەکانی زستان دەردەکەون". هاوکات لای خۆشیەوە شارەزایەكی كەشناسی عێراقی رایگەیاند" كە سبەی لە هەرێمی كوردستان بارانی بە لێزمە دەبارێت".

  هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێمدا هاتووە: سبەی شەممە پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و نزم دەبنەوە، لە هەندێک ناوچەی شاخاویش لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەشێوازی پچڕ پچڕ نمەباران دەبارێت و هەندێک جار هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

هاوکات لای خۆشیەوە سادق عەتیە، ئەندامی دەستەی كەشناسی جیهانی و شارەزای كەشناسی عێراقی رایدەگەیەنێت: كە رۆژی شەممە، بارانی بەلێزمە لە هەرێمی كوردستان دەبارێت. 

 


PM:10:09:11/10/2019