سووپای تورکیا پێگەیەکی ئەمەریکییەکان لە کۆبانێ بۆردومان دەکات

سووپای تورکیا لەیەکەم رۆژی هێرشی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، بە ئامانجی لێدانی بنکەکانی هەسەدە تۆپباران و بۆردومانی ناوچە جیاجیاکان دەکات و چاوی نەپۆشیوە لە بنکەی سەربازی و مەدەنیەکان، لەدوا پەرەسەندی مەترسیداردا، سووپای تورکیا تۆپبارانی بەرزاییەکانی مشتەنور لە کۆبانێ دەکات کە بنکەی سەربازی ئەمەریکی لێیە.

 
ئاژانسی هەوار نیوز کە نزیک هەسەدەیە لە هەواڵێکی بەپەلەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە تۆبپخانەکانی تورکیا تۆبپارانی مشتەنور دەکات لە کوبانێ کە بنکەی سەربازی ئەمەریکی لێیە.


پەیامنێری ئاژانسەکە باس لەوە دەکات پاش تۆپبارانەکە فڕۆکەکانی هاوپەیمانی و کۆپتەرەکان بەنزمی بەسەر کوبانێ و شوێنی تۆپبارانەکەدا دەفڕن. 

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە دەنگوباسی ئەوە لە ئارادایە ئەو کۆپتەرانە سەربازەکانی ئەمەریکا لەو ناوچەیە بگوازێتەوە بۆ ناوچەیەکی ئارام.




PM:10:31:11/10/2019