سەربازی ئەمەریکی و فەرەنسی بە تۆپبارانی تورکیا لە کوبانێ بریندار دەبن

ئەمشەو سووپای تورکیا و هێزە هاوپەیمانەکانی تۆپبارانی بەرزاییەکانی مشتەنوریان کردو لەئەنجامدا سەربازی ئەمەریکی و فەرەنسی بریندار دەبن کە لە بنکەیەکی سەربازین لەو بەرزاییەکی ناو شاری کوبانێ.

 

ڕۆیتەرز و چەند میدیایەکی عەرەبی و میدیاکانی نزیک "هەسەدە " ش باس لەوە دەکەن کە بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە بۆ بارزانی مشتەنوور کە بنکەی سەربازی ئەمەریکاو فەرەنسای لێیە، ژمارەیەک سەربازی ئەو دوو ولآتە بریندار بوون.

 

چاودێران پێیانوایە ئەگەر ئەو تۆپبارانە تورکیاو هێزە هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی ئەنجامیان دابێت، ئەوا فشارەکانی ئەمەریکا و رۆژئاوا بۆسەر تورکیا بەرێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، چونکە دۆناڵد ترامپ چەند جارێک هەڕەشەی لە تورکیا کرد کە گیانی سەربازەکانی لە پرۆسەی هێرشەکەدا پارێزراوبێت.

 

 



PM:11:16:11/10/2019