ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە



بەگوێرەی زانیارییەکان مایکڵ مەک کینڵی، ڕاوێژکاری باڵای مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، وازی لە پۆستەکەی ھێنا.

هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکان دەستلەکارکێشانەوەی مەک کێنڵی، بەهۆی نارەزاییەتی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دەستەوەستان و پشتگری کردنی پۆمپیۆ لە ئەو کاربەدەستانەی کە بە دۆسیەی "ئۆکرانیا "ەوە خەریکن. 

مەک کینڵی پێشتر لە باڵوێزخانەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، کۆلۆمبیا، پێرۆو برازیل کاربەدەست بوە، چاوەڕوان دەکرێت، ئەمڕۆ مایک پۆمپیۆ لە بەیاننامەیەک دا لە بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی ئەو راوێژکارە باڵایەی رابگەیەنێت. 
 


PM:11:27:11/10/2019